هەمەڕەنگ
خۆت به‌دوور بگره‌ له‌دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ى ده‌به‌ى پلاستیكى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى باس له‌ به‌كارهێنانى ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ ده‌كات كه‌له‌ مادده‌ى پلاستیك به‌رهه‌م هێنراون ، ئێمه‌ش به‌كاریان ده‌هێنین .
به‌تایبه‌تى ده‌به‌ ئاوى پلاستیكى و یان په‌رداخه‌ ئاوه‌كانى پلاستیكى زۆربه‌مان له‌م وه‌رزى گه‌رمایه‌دا ئاره‌زوو ده‌كه‌ین له‌نێو به‌فرگر داى بنێین پاشان دواى سارد بوونى بیخۆینه‌وه‌ .
گومان له‌وه‌دا نییه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ پلاستیكییانه‌ ته‌نها بۆ یه‌ك جار به‌كارده‌هێنرێت ، هه‌ربۆیه‌ خۆت له‌وه‌ به‌دوور بگره‌ ئه‌و ده‌به‌ ئاوانه‌ بشۆیت و دووباره‌ ئاوى تێ بكه‌یت و به‌كارى بهێنیته‌وه‌ .
ئه‌و مادده‌ پلاستیكییانه‌ دواى به‌كارهێنانیان زۆرترین ڕێژه‌ى به‌كتریا له‌خۆ ده‌گرن و دروستى ده‌كه‌ن ، به‌تایبه‌تى دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌یان و یان مانه‌وه‌یان له‌به‌ر خۆر.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ هۆكارن بۆ توش بوونى خانمان به‌ شێرپه‌نجه‌ى سنگ و ڕه‌حم و له‌هه‌مووى باڵاتر تواناى گۆڕینى هۆرمۆنى له‌شتى هه‌یه‌ ، هه‌ربۆیه‌ كار له‌ هۆرمۆنى "تستوستیرون "ى له‌پیاواندا ده‌كات و ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ى دابه‌زینى ئه‌و هۆرمۆنه‌ له‌ پیاواندا.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1099 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/24/2019 10:24:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ