هەواڵ
بەوێنە : بەهۆی ئاگرەکەی ئەمازۆنە مەترسی کەوتۆتە سەر گۆی زەوی
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ئەمازۆن گەورەترین دارەستانی باراناوی جیهانە ، و بەسیی یەکانی جیهان ناسراوە ، بەپێ ی سەرچاوەکانی هەواڵ 73000 جار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە  لەو دارەستانە تۆمارکراوە.

پێگەی هەواڵی (cgtn )بڵاوی کردۆتەوە ، بەگوێرەی داتای مانگی دەستکردی ئاسمانی بەڕازیل و پەیمانگای نتەوەی توێژینەوە بۆشایی لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا  زۆرترین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە ، وە نزیکەی 73000 جار ئاگر لە دارەستانی ئەمازۆن  تۆمار کراوە کە ئەمە مەترسی ڕاستەوخۆی بۆ هەسارەی گۆی زەوی هەیە کە ئەمازۆن بە سیی یەکانی هەسارەی زەوی ناسراوە .

ئەمازۆن گەورەترین دارەستانی باراناوی جیهانە و ڕووبەرەکەی ,5,500,000 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە ، بەسەر نۆ وڵات دا دابەش بووە . وە لە %20 ئۆکسجینی زەوی دابین دەکات .

821 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/22/2019 3:47:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ