هەواڵ
پۆلیسى سلێمانى ئۆتۆمبیلێك و شۆفێركه‌ی ده‌ستگیركرد
 ئاڕاستە

له‌سه‌ر داواى پۆلیسى هه‌ولێر و پشت به‌ستن به‌ بڕیارى دادگا، پۆلیسى سلێمانى، ده‌ستی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گرت و شۆفێره‌كه‌ى ده‌ستگیركرد.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاندوه‌ "پاش ئه‌وه‌ی به‌ نوسراوی فه‌رمی ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس / شه‌به‌ح، كه‌ له‌ دادگاوه‌ بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بۆ ده‌رچووه‌، هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ كۆكرده‌وه‌ و ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌ بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیرا و شۆفێره‌كه‌شی ده‌ستگیركرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو :دوای گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ یاساییه‌كان، شۆفێره‌كه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ ره‌وانه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه‌.
1874 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/22/2019 3:45:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ