هەواڵ
ژنێك خۆی سوتان و گیانی له‌ ده‌ستدا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردوەتەوە، ژنێكی خەڵكی بەخشێ زەڕین ئاوای سەر بەشاری دێلۆڕان  بەهۆی خۆسووتاندنەوە لەنەخۆشخانەیەكی ئیلام گیانی لەدەستدا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەوەشیخستۆەتەڕوو، هەواڵنێری هەنگاو لەئیلام ناسنامەی ئەو ژنەی (ماندانا حوسێنی) ڕایگەیاندووە كە بەهۆی كێشە لەگەڵ مێردەكەی و كە ویستوویەتی ژنێكی دیكە بهێنێت خۆی سووتاندووە.
هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، ماندانا دایكی چوار كوڕ بووە و دوای چوار رۆژ مانەوە لەنەخۆشخانە بەهۆی بەرزبوونی ڕێژەی سووتانەكەی، گیانی لەدەستدا.
1268 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/22/2019 3:16:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ