هەواڵ
وەزارەتی دارایی له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌مانبه‌رانه‌وه‌ چی ده‌ڵێت
 ئاڕاستە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی  هیچ وادەیەكی بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دیارینەكردووە.

ئەحمەدی حاجی رەشید، له‌ لێدوانێكدا راگەیاندوه‌، لەدوو رۆژی رابردوو بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەم مانگە پەیوەندیم بە وەزارەتی دارایی عێراق كردووە ووەڵامه‌كه‌شی ئەوە بوە كە بەردەوام دەبن لەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

لەبارەی وادەی ناردنی پارە و مووچەی  ئەم مانگە بۆ هەرێم ئەحمەدی حاجی رەشید،  جەختی لەوەكردەوە هیچ وادەیەك دیارینەكراوە بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
3102 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/22/2019 3:05:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ