هەواڵ
بڕیارێكی نوێ له‌ جێگری سكرتێری‌ گشتی یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌ركرا
 ئاڕاستە


جێگری سكرتێری‌ گشتی یه‌كێتی، بڕیارده‌دات به‌ ئاڵۆگۆڕپێكردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی‌ له‌ حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمدا كه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ له‌ پۆستێكدا ماونه‌ته‌وه‌، به‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسیه‌وه‌ ده‌پاڵێورێن و سیڤیه‌كانیان پێشكه‌ش كراوه‌.
به‌گوێره‌ی‌ بڕیارێك كه‌ له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سول، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیه‌وه‌ واژۆ كراوه‌ هاتووه‌، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه‌ بڕیارماندا به‌ كاراكردنه‌وه‌ و جێبه‌جێكردنی بڕیاری‌ پێشووی‌ مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی تایبه‌ت به‌ ئاڵوگۆڕی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه‌ له‌ به‌شی یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان له‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌ پله‌ تایبه‌ته‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی و به‌ره‌وژوورن و له‌ پۆسته‌كانیاندا ماوه‌ی چوار ساڵ و زیاتریان تێپه‌ڕاندووه‌، به‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌ پاڵێوراون و سیڤییه‌كانیان پێشكه‌ش كراوه‌.
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بڕیاره‌، هه‌ر به‌رپرسێك یه‌كێتی بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ چوار ساڵ له‌ پۆستێكدا بێت، دوورده‌خرێته‌وه‌ و كه‌سێكی تر له‌ پۆسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه‌وه‌ بۆ شوێنه‌كه‌ی دیاریی ده‌كرێت.

15861 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/22/2019 2:57:18 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ