هەمەڕەنگ
به‌چوار ڕێگه‌ى ئاسان سه‌رئێشه‌ى به‌یانیان كه‌م بكه‌ره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان به‌ده‌ست سه‌رئێشه‌وه‌ ده‌ناڵێنین ، به‌تایبه‌تى به‌یانیان كه‌له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستین زیاتر هه‌ستى پێ ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ئازارى سه‌رمان ده‌بێت ، بوونى سه‌رما  و هه‌واى شێدار و یان قژى ته‌ڕ به‌تایبه‌ت له‌شه‌واندا هۆكارێكه‌ بۆ سه‌رئێشه‌ت كه‌له‌خه‌وهه‌ڵده‌ستیت .

باشترین ڕێگه‌ بۆ چاره‌سه‌رى سه‌رئێشه‌ :-
پارچه‌ سه‌هۆڵ بهێنه‌ بیخه‌ نێو زه‌رفێكه‌وه‌ ،پاشان له‌سه‌ر سه‌رتى دابنێ بۆ ماوه‌ى پانزده‌ خوله‌ك وورده‌ وورده‌ ئازاره‌كه‌ى كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
زۆرجار جیوبى لووت هۆكارێكه‌ بۆسه‌ر ئێشه‌ هه‌ربۆیه‌ پارچه‌ په‌رۆیه‌ك بهێنه‌ ، پاشان ئاوى گه‌رمى له‌سه‌ر دابنێ تا په‌رۆكه‌ گه‌رم ده‌بێت ئینجا له‌سه‌ر لووتت دایبنێ .
به‌یانیان ئه‌نجامدانى یۆگا هۆكارێكه‌ بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌ت له‌سه‌رئێشه‌ .
خواردنه‌وه‌ى قاوه‌یه‌ك یان هه‌ربه‌رهه‌مێكى كافاینییه‌كان سه‌رئێشه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام شه‌وان مه‌یخۆ چونكه‌ توشى ناڕێكى خه‌وت ده‌كات .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1041 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/22/2019 11:45:08 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ