هەمەڕەنگ
ئه‌و هۆكارانه‌ى وات لێ ده‌كات شه‌وان زۆر ئاره‌ق بكه‌یته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
شه‌وان ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان له‌ناو جێگه‌كه‌مان هه‌ست به‌گه‌رما بكه‌ین و ئاره‌قێكى زۆر بكه‌ینه‌وه‌ ، به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌ گه‌رمایه‌دا شه‌وان زۆر هه‌ست به‌گه‌رما ده‌كه‌ین  و ئاره‌زوو ده‌كه‌ین له‌ژوورێكى زۆر فێنك بخه‌وین .

ئه‌م زۆر  ئاره‌ق كردنه‌وه‌یه‌ش په‌یوه‌ندى به‌ته‌ندروستییه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌مان پێى ئاشنا نین :-
*تێكچوونی شێواز و كاتی خه‌وتنت.
*ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له‌كاتی خه‌ودا. 
*ناهه‌وسه‌نگی سوڕی مانگانه‌.
*زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وی .
*تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت ژنان.
*خواردنی ده‌رمانێكی پزیشكی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كان. 
*به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كری خوێن.
*شێرپه‌نجه‌ی غوده‌ی لیمفاوی، یان گرفت له‌ غوده‌ی ده‌ره‌قی. 
*نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
*بوونی هه‌ر هه‌وكردنێك له‌ ئه‌ندامێكی جه‌سته‌دا. 
*بوونی گرفت و نه‌خۆشی له‌ سییه‌كاندا.
*پیربوون و چوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ به‌تایبه‌ت بۆ خانمان، به‌هۆی تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كانیانه‌وه‌.
2472 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/21/2019 12:18:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ