هەواڵ
دواکەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خرایە ڕوو
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام


ئەندامێکی لێژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دواکەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پەیوەندی بەچەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە هەیە.

ئەندامی لێژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق(ئەحمەد حاجی رەشید) رایگەیاندوە: ماوەی سێ مانگە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەدوای (20) ی مانگەوە ئەو بڕە پارەیەی کە پێویستە بیخاتە سەر حیسابی حکومەتی هەرێم دەیخاتە سەر حیساب بانکی هەرێم، ئەمەش بەبەراورد بە مانگەکانی سەرەتای ساڵ چەند رۆژێک ناردنی پارەکە دواکەوتووە.

وتیشی: وەزارەتی دارایی عێراق لە رووی داراییەوە لەچوارچێوەیە وەزارەتێک مامەڵە لەگەڵ ئەو بڕە پارەیە دەکات کە بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت، بۆیە لەریزبەندی خشتەی خۆیدا لەدوای (20) ی مانگەوە جێگری کردووە وهیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نیەو چاوەڕوان دەکرێت لەزووترین کاتدا پارەکەی بەغدا بخرێتە سەر حیساب بانکی هەرێم.
14341 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/20/2019 12:47:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ