هەواڵ
بڕیار درا گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لەم کەسانە قەدەغە بکرێت
 ئاڕاستە

بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات بەپێی بڕیارێکی حکوومەتی هەرێم، گەشتکردن له‌م هاووڵاتیانه‌ بۆ دەرەوەی هەرێم قەدەغە کراوە.
لە نووسراوێکدا كه‌ واژۆی کەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری له‌سه‌ره‌ ئاماژە بە فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراوە کە لە ٢٨ی ٥ی ئەمساڵ دەرکراوە.
بەپێی هەردوو نووسراوەکە، بڕیار دراوە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە سەرجەم ئەو کەسانە قەدەغە بکرێت کە قەرزی باجیان لەسەرە و قەرزەکەیان نەداوەتەوە، هاوکات فەرمان دراوە کە ڕێکاری یاسایی لەمبارەیەوە بگیرێتە بەر.
11442 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/19/2019 2:44:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ