هەمەڕەنگ
خۆت له‌ بێزارى و دڵ ته‌نگى دوور بخه‌ره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژانه‌ زۆربه‌مان ڕه‌نگه‌ بێ هۆكار دڵ ته‌نگ بین و هه‌ست به‌ خه‌مبارى و بیتاقه‌تى بكه‌ین ، به‌ڵام نه‌ش زانین هۆكارى چییه‌ ، ویان زۆربه‌مان دواى هه‌ستانمان له‌خه‌و بێزارى و دڵ ته‌نگى زۆر پێمانه‌وه‌ دیار بێت و هیچ ئاره‌زووى جووڵه‌ و كار و قسه‌مان نه‌بێت .
چۆن خۆت دڵ خۆشى ده‌كه‌یت ؟
سه‌ره‌تا به‌یانیان پێویسته‌ ژه‌مى به‌یانیان بخۆیت و پشت گوێ ى نه‌خه‌یت ، چونكه‌ ووزه‌ به‌خشه‌ بۆ له‌ش .
هه‌وڵ به‌ به‌یانیان جووڵه‌ت هه‌بێت و زاڵ ببه‌ به‌سه‌ر خۆتدا .
له‌و شتانه‌ نزیك مه‌به‌ره‌وه‌ كه‌ ده‌زانیت پێى بێزار ده‌بیت .
باشتروایه‌ زۆر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چوارده‌ورتدا نه‌كه‌یت تا بگاته‌ راده‌ى بێزار بوون .
به‌چى دڵ خۆش ده‌بیت ئه‌و كاره‌ بكه‌ .
ڕۆژانه‌ چالاكى و كار كردنت زیاتر دڵ خۆشت ده‌كات .
بیر له‌و كاره‌ سلبییه‌ و یان كاریگه‌رییه‌ خراپانه‌ مه‌كه‌ره‌وه‌ كه‌ تووڕه‌ت ده‌كه‌ن و یان بێزارت ده‌كه‌ن .
1274 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/19/2019 11:44:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ