هەواڵ
كاتى دەستپێکردنی ساڵی نوێى خوێندن ئاشكرا بوو
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

ئەندامێکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ڕەتی دەکاتەوە كه‌ وەزارەتی پەروەردە كاتى دەستپێکردنی دەوامی قوتابخانەکانی بۆ 1/10/2019 دواخست بێت.

گەلاوێژ عوبێد، ئەندامی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانى كوردستانله‌ لێدوانێكدا ڕاگەیاندوه‌:وەزارەتی پەروەردە كاتىدەستپێکردنی ساڵی نوێى خوێندنی 2019/2010ی دوا نەخستووە.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لێژنه‌ى په‌روه‌رده‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بۆمیدیایه‌كی پارتی باسى له‌وه‌ش كردوه‌، وەزارەتی پەروەردە بریاری داوە دەستپێکی ساڵی نوێى خوێندن لە ھەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا بێت.

جێگه‌ی باسه‌ ،وەزارەتی پەروەردە دەستپێکی خوێندنی لە 15ى 9 بۆ ھەموو ساڵێک دیاری کردووە، پێشتریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وا بڵاو کرایەوە، کە دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵ دوا خراوە.
22333 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/18/2019 2:52:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ