هەمەڕەنگ
چۆن ڕووبه‌ڕووى دڵه‌ڕاوكێ ده‌بیته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
بوونى دڵه‌ڕاوكێ و سترێس هۆكارێكه‌ بۆ ته‌واو تێك چوونى بارى ده‌روونى و ته‌ندروستى ، زۆرێك له‌ئێمه‌ به‌ده‌ست دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵییه‌وه‌ ده‌ناڵێنین ، نازانین چۆن خۆمانى لێ ڕزگار بكه‌ین هه‌ربۆیه‌ هه‌ریه‌كه‌مان ئاره‌زوو ده‌كه‌ین خۆمان له‌و دوودڵییه‌ ڕزگار بكه‌ین .

به‌پێ ى چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى جیهانى باس له‌و ڕێگایانه‌ ده‌كات كه‌ڕزگارت ده‌كات له‌ دڵه‌ڕاوكێ :-

ڕۆژانه‌ ئه‌نجام دانى وه‌رزش و جووڵه‌ى له‌ش باشترین ڕێگه‌یه‌ بۆ ڕزگار بونت له‌م دڵه‌ڕاوكێییه‌ت ، چونكه‌ ده‌روون ئیسراحه‌ت و ئارام ده‌كاته‌وه‌ و هه‌موو كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانى ده‌روون ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ .
كام جۆرى وه‌رزش  چاره‌سه‌رى دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات ؟
مه‌له‌كردن.
سه‌ردانى كردنت بۆ هۆڵه‌كانى له‌ش جوانى و هه‌ڵگرتنى قورسایى .
یۆگا.
پیاسه‌كردن 
ویان هه‌ر وه‌رزشێكى تر كه‌ خۆت ئاره‌زووى ده‌كه‌یت گرنگ له‌وه‌دایه‌ وه‌رزش بكه‌یت .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رزش كردن په‌ستانى خوێن داده‌به‌زێنێت و شه‌كره‌ى خوێن ڕێك ده‌خات و مه‌زاجت به‌ره‌و باش بوون ده‌بات هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ واى كردووه‌ ڕزگارت بێت له‌دڵه‌ڕاوكێ.
1067 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/18/2019 12:32:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ