ئابوری
موچەی ئه‌م شوێنه‌ دابەشده‌کرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
بڕیاره‌ ئەمڕۆ موچەی ئەنجومەنی دادوەری دابەشبکرێت .

بەپێی لیستی موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە هەشت مانگە موچەی پێدابەشدەکرێت، بڕیاره‌ ئەمڕۆ موچەی ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.

به‌ پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست ئاراسته‌ كه‌وتووه‌ ، پێشبینی دەكرێت لە دو رۆژی داهاتو پارەکەی بەغدا بگاتە هەرێمی کوردستان بۆ تەواوكردنی مووچەی فەرمانبەران.


وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.
10498 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/18/2019 9:09:17 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ