هەواڵ
دانەوەی پاشەکەوتی موچە بە یاسایی دەکرێت
 ئاڕاستە

پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و دانه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌ و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و فراكسیۆنه‌ش روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات.
بەمەبەستی دانەوەی موچە پاشەکەوت کراوەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم،فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌یاسایه‌كی بۆ به‌ یاسایی كردنی ئەو بابەتە ئاڕاستەی پەرلەمان دەکات.

لەو بارەیەوە لوقمان وه‌ردی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا راگه‌یاند: پڕۆژە یاسایەكیان لەبارەی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ گەڕانەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان به‌ واژووی 21 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه‌یان پێشكەش كردووە و چاوەڕوان دەكەن لە دەستپێكردنەوەی وەرزی یاساداناندا لە سەرەتای مانگی داهاتوو، بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد:لە یاساكە هەوڵمان داوە رێگاچارەیەك دابنرێت بۆ دانەوەی قەرزەكان بە بڕێكی دیاریكراوی مانگانە و لە هەمان كاتدا دیاریكردن و بڕینی ئەو پارەیەی هاوڵاتی قەرزاری حكومەتە لە مووچە پاشەكەوتكراوەكان".

وەک ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ کرد؛ئەو پڕۆژە یاسایە رەهەندی دارایی هەیە، دەبێت لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بەپێی باشبوونی رەوشی دارایی، میكانیزمێكی گونجاو بۆ دانەوەی پاشەكەوتەكە دیاری بكرێت، چونكە تەنگژەی دارایی تێپەڕێنراوە و ئێستا بەغدا بەشێکی مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەست بە گەڕانەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان بكات.
8709 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/17/2019 2:17:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ