تەندروستی
خواردنه‌وه‌ى ئاو له‌م شه‌ش كاته‌دا زۆر پێویسته‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌روه‌ك ده‌زانین ئاو باشترین و به‌سوودترین خواردنه‌وه‌یه‌ ، هه‌ربۆیه‌ ڕۆژانه‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان زۆر ئاو بخۆینه‌وه‌ به‌تایبه‌تى ئاوى سارد وه‌ فێنكت ده‌كاته‌وه‌ و سوودى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ى ئاو له‌م شه‌ش باره‌دا زۆر گرنگ و پێویسته‌. 
به‌یانیان كه‌له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت هه‌وڵ بده‌ ئاو بخۆیته‌وه‌ چونكه‌ گه‌ده‌ت به‌تاڵه‌ و له‌شت پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ به‌كتریاو مادده‌ى ژه‌هراوى و زیان به‌خش.
نیوه‌ڕوان و ئێواران سى خووله‌ك پێش نان خواردن كوپێك ئاو بخۆره‌وه‌ ، یارمه‌تیت ده‌دات هه‌م ڕێگرى ده‌كات له‌ زیاده‌ خۆریت .
كاتێك هه‌ست به‌ برسێتى ده‌كه‌یت  هه‌وڵ بده‌ كوپێك ئاو بخۆیته‌وه‌ و یارمه‌تیت ده‌دات له‌ هه‌رس و مژینى گه‌ده‌ .
پێش و دواى ئه‌نجامدانى وه‌رزش ، پێویسته‌ (3-2) كوپ ئاو بخۆیته‌وه‌ ، چونكه‌ له‌شت پێویستى پێیه‌تى و له‌ش له‌ووشك بوونه‌وه‌ ده‌پارێزێت .
هه‌ركات هه‌ستت كرد نه‌خۆشیت و له‌شت ساغ نییه‌ ئاو زۆر بخۆره‌وه‌ با سه‌رئێشه‌ بێت یان هه‌ر ئازارێكى تر .
هه‌ركاتێك هه‌ستت به‌ماندوێتى و هیلاكى كرد ئاو بخۆره‌وه‌ ، چونكه‌ یارمه‌تى حه‌ساندنه‌وه‌ى له‌ش ده‌دات.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
342 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/17/2019 12:36:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ