هەواڵ
له‌باره‌ی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەوه‌ توركیا نامەیەكی بۆ بارزانی ناردوه‌
 ئاڕاستە

وەزیری دەرەوەی توركیا، نامەیەكی ئاراستەی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان  كرده‌وه‌و ده‌ڵێت،پلانەكەی ئەمریكا بۆ یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە جێبەجێ نەكەن، چونكە هەنگاوی دوای ئەوە تێكەڵكردنی دەبێت بە سوپای عێراق.

مەولود چاوش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا، نامەیەكی ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كردووە و تێدا داوایكردووە پارتی پشتیوانی دروستكردنی هێزی هاوبەشی سوپای عێراق و پێشمەرگە لەسنورەكانی عێراق و توركیا نەكات.
میدیایه‌كی نزیك لە بزوتنەوەی گۆڕان بڵاوی كردووەتەوە ،ئەو هەنگاوە ئاستەنگ بۆ جموجوڵی سوپای توركیا لەنێوان عێراق و توركیا دروست دەكات وداواشیكردووە، پارتی  پلانەكەی ئەمریكا بۆ یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە جێبەجێ نەكات، چونكە هەنگاوی دوای ئەوە تێكەڵكردنی دەبێت بە سوپای عێراق..
 پەیسەر پرێس ناوەڕۆكی نامه‌كه‌ی  بڵاو كردووەتەوە دەشڵێت ،پارتی نەگەرێتەوە كەركوك و ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دروست نەكات، تا ئەو كاتەی بەپێی نەخشە رێگایەك كە توركیا پێی رازی دەبێت چارەسەری كێشەی كەركوك نەكرێت.
ئۆغلۆ لەنامەكەیدا داوای لەبارزانی كردووە ئەو رۆژانەیان بیرنەچێت كە ئەنقەرە بەبێ گەرانەوە بۆ بەغداد گرێبەستی 50 ساڵەی لەگەڵ هەرێم  كرد و بەهۆیەوە رووبەرووی سكاڵای یاسایی بەغداد بۆیەوە بۆیە هەمان چاوەروانیان لەهەرێم هەیە كە رێكەوتنەكانیان دەربارەی نەوت و غاز بە ئاگاداری توركیا بێت و بەرژوەندیەكانی ئەنكەرەی تێدا رەچاو كرابێت.
10860 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/17/2019 11:44:12 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ