بەوێنە : هاوڵاتی یەک ( 28 )ساڵە کاری گۆچان فڕۆشتن دەکات
ئاڕاستە : هەردی حەسەن
مەیدانی ئاژەڵ فڕۆشانی ناحیەی حاجیاوای سەر بەقەزای ڕانیە بۆتە ئەو شوێنەی کە مام حسینی تەمەن 88 ساڵان ئارامی لێبگرێت و کاری فڕۆشتنی گۆچانی لێ بکات .
حسێن ئەحمەدی تەمەن 88 ساڵان ئەو پیاوە بەتەمەن و قسەخۆشەی ئەو مەیدانی ئاژەڵفڕۆشانی ناحیەی حاجیاوایە کە لەژێر سێبەری دووکانێکی سادەی بەبلۆک دروستکراوی ژێر چەوڕێژکراوی کارتۆن لەسەر ڕاخراو ئەو لە مەیدانە ئارامی گرتوە و سەرقاڵی فڕۆشتنی گۆچانە بەو کەسانەی کە ئاژەڵ دەکڕن و دەفڕۆشن .
ناوبراو بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " لە ساڵی 1931 لە دەڤەری پشدەر لەدایک بووم وە ساڵی 1991 لەدوای ڕاپەڕین و کۆڕەو ئینتفازەکەوە کاری گۆچان فڕۆشی دەکەم ، جاران خۆمان گۆچانمان دروست دەکرد ئێستا بە ئامادەکراوی من دەیانکڕم و دوای چاکردنیان ڕۆژانە دێمە ئەو مەیدانەو بە قازانجێکی کەم دەیانفڕۆشم " .
مام حسێن ی گۆچانفڕۆش دەشڵێت " خەڵکی ئێستا بەتایبەت ئەو پیاوانەی کەمێک بەتەمەنن لەبەر لۆمەکردنی هاوسەرەکانیان ناوێرن گۆچان بکڕن و بەدەستیەوە بگرن و ئەوەی هەیە شوان و ئەوانەی ئاژەڵ بەخێو دەکەن گۆچان دەکرن ، دەنا گوچان ڕەفیقێکی بەسودە بۆ ڕۆیستن و کاتی پێویست بەتایبەت بۆ دەشت و شاخ " .
|