هەواڵ
بۆ یەکەمجارە کەناڵێکی وا لە مەککە بکرێتەوە
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

بۆ یەکەمجار لە شاری مەککە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی بە زمانی کوردی دەکرێتەوە و وەک ئاشکرا کراوە ئامانجی کەناڵەکە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و رێنمایی و روونکردنەوەی ئەرکە ئاینییەکانە.

وەک لە راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینییدا ھاتووە:ئەرکی کەناڵەکە، خزمەتکردنی ئەو هاوڵاتیانەیە کە بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکی حەج و عومرە، سەردانی شاری مەککە دەکەن.

‏‎کاروان ستوونیش به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری كه‌ناڵه‌کە ئاماژەی بەوە داوە:بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژوودا له‌ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ كارێكی له‌م جۆره‌ ئه‌نجام بدرێت كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی و حاجیانی كوردستان داده‌نرێت".

‏‎روونیشی کردووەتەوە:ناوی كه‌ناڵه‌کە (حاجیانی كوردستانه‌) كه‌ لۆگۆی كه‌ناڵه‌كه‌ ئاڵای كوردستان له‌ خۆ ده‌گرێت و رۆژانه‌ په‌خشه‌كه‌ی ده‌گاته‌ هه‌موو حاجیانی كوردستان

1430 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 3:29:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ