هەواڵ
ڤیدیۆیه‌كی ڕووتی ئه‌م به‌رپرسه‌ بلأوكرایه‌وه‌
 ئاڕاستە



گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕووتی پارێزگاری  پێشووی "کهگیلویە و بوێرئەحمەد"، ئەندام پەرلەمانی پێشووی ئێران و کارمەندی باڵای ئێستای وەزارەتی نەوتی وڵاتەکە بڵاو بووەتەوە و کاردانەوە و دەنگدانەوەی زۆری کۆمەڵایەتیی بەدوای خۆیدا هێناوە.
عەلی محەمەد ئەحمەدی، جیاواز لەوەی پارێزگاری پێشووی پارێزگاری کهگیلویە و بویرئەحمەد بووە، هاوکات ڕاوێژکاری وەزیری نەوتی ئێرانیش بووە، لە یەکه‌م کاردانەوە بە بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە ئەو خانمە هاوسەری خۆی بووە بە شێوازی "سیغەیی".
سەرچاوەیەکی نزیكیش له‌ عەلی‌محەمەد ئەحمەدی ڕایگه‌یاندوه‌،کاتێک لە تاران سەرقاڵی ڕاییکردنی کاروباری کۆمپانیایەک بوو، لەگەڵ خانمێک ئاشنا بووە و سەرەنجام بوونەتە هاوسەری سیغەیی یەکتر و لە تاران ماڵێکی بۆی گرتووە.
ماڵپەڕە دژبەرەکانی ئێرانیش، ئەو زانیارییانە ڕەت دەکەنەوە و ئاشکرایان کردووە ،هێنانەوەی بیانووی (هاوسەری سیغەیی) یەکێک لەو هۆکارە نالۆژیکییانەیە کە بەرپرسانی ئێرانی بۆ خۆدەربازکردن لە کردەوە دژە ئەخلاقییەکان بەکاری دەهێنن و ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

54525 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 3:25:23 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ