هەواڵ
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایار به‌رده‌وامه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

قایمقامیەتی كەلار رایگەیاندووە، رۆژانی هەینی و شەممە مووچە بەسەر كەسوكاری ئەنفال و شەهیداندا دابەشدەكرێت.

قایمقامیەتی كەلار لەراگەیەنراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، لەپێناو ئەوەی مووچە بەسەر كەسوكاری ئەنفال و شەهیدان دابەشبكرێت هەردوو بانكی كەلار و شێروانە ڕۆژانی هەینی و شەممەش دەوام دەكەن. 

جەختیشكردوەتەوە، دەوام كردنی فەرمانبەرانی ئەو بانكانە لەم كاتەدا كە پشووە جێگای ستایشە و ئەركێكی گەورە بە جێ دەگەیەنن لە خزمەتكردنی كەسوكاری قوربانیان و شەهیدان.
10202 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 3:24:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ