هەواڵ
هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر ده‌خرێنه‌ ئاماده‌باشییه‌وه
 ئاڕاستە

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر له‌ ڕۆژێك پێش جه‌ژنی قوربانه‌وه‌  تا دواى جه‌ژن، له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان و گۆڕستانه‌كان و مۆڵ و پاركه‌كان ده‌خرێنه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌  8ی ئاب نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ جه‌ژنى قوربان پلانی ئیداری و ئه‌منیان داناوه‌، چونكه‌ گه‌شتیارێكی زۆر روو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن،له‌ رووی بازاڕ و ته‌ندروستی و كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌ و نانه‌واخانه‌ و سه‌مونخانه‌كان رێكار گیراوه‌ته‌به‌ر، هه‌روه‌ها رێنمایی دراوه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك مه‌له‌كردن له‌ ناو رووباره‌كان قه‌ده‌غه‌ بێت.

هه‌روه‌ها عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێریش رایگه‌یاند وه‌ ،له‌  10 ى 8 ى 2019، واته‌ رۆژێك پێش جه‌ژن، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ ده‌خرێنه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ تا دوای جه‌ژن، به‌تایبه‌ت له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان و گۆڕستانه‌كان و مۆڵ و پاركه‌كان.
1211 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 2:23:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ