هەواڵ
دەزگای میتی تورکی زانیاری تر لەسەر ھێرشەکەی ھەولێر بڵاودەکاتەوە
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

دوو کەسی تری پلانداڕێژەری ھێرشەکەی چێشتخانەی ھۆقەبازی ھەولێر کە تێیدا جێگیری کونسوڵی تورکیا کوژرا لەلایەن دەزگای میتی تورکییەوە کوژرانیان ڕادەگەیەنرێت.

لەوبارەیەوە دەزگای میتی تورکیا ڕایگەیاند:لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی میت و سوپای تورکیا لە باکوری عێراق،دوو پلانداڕێژەری دیکەی هێرشەکەی ڕێستۆرانتی هۆقەباز لە هەولێر، کوژراون.

ئاشکراشی کردووە:ئەو دوو کەسە ناویان “حاجی کورھان” و “مەتین ئاکگون”ە کە سەر چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانن.

بەپێی ھەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ،دەزگای میتی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە: ئاجی کورهان، یەکێکە لە کەسە زۆر نزیکەکانی موڕاد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەلە و لە ساڵی 2002ەوە چووەتە ناو پارتی کرێکارانی کوردستان.
2291 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 2:22:34 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ