هەواڵ
شوێنەوارێکی دێرین زیانی پێ دەگەیەنرێ
 ئاڕاستە

شوێنه‌واری قوله‌ی ئه‌حمه‌د قادر لە ناوچەی گەرمیان كه‌ مێژوویه‌كی زیاتر له‌ سه‌د ساڵه‌ی هه‌یه‌ لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە زیانی پێدەگەیەنرێت و جێگری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌واری گه‌رمیانیش دەڵێت:پێویستە ئەو شوێنەوارانە لەلایەن ھاوڵاتییان خۆیانەوە بپارێزرێن.

ساڵه‌ح محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌واری گه‌رمیان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا راگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌رگای قوله‌ی ئه‌حمه‌د قادر كه‌مێژووه‌كه‌ی له‌نێوان ساڵانی 1880 تاكو 1910 یه‌، شكێنراوه‌.
 
ئاماژەی بەوەشدا:ئه‌و شوێنه‌واره‌ ناسنامه‌ی مێژووی ناوچه‌كه‌یه‌، كه‌ گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌مانه‌وه‌ نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌و ئێستا ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریه‌، به‌ڵام هاووڵاتیان له‌بری ئه‌نجامدانی ئه‌ركی خۆیان كه‌ پاراستنی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانه‌ هه‌ستاون به‌شكاندنی ده‌رگاكه‌ی.
 
ناوبراو روونیشی کردەوە: داوای پاسه‌وانمان كردوه‌، به‌ڵام بۆمان دانه‌نراوه‌، خۆی ئه‌و ناوچانه‌ گه‌شتیاری و شوێنه‌وارن ناسنامه‌ی خودی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن ئه‌بێت خودی خه‌ڵك پارێزگاریان لێبكات و زیانیان پێنه‌گه‌یه‌نن.
179 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 2:08:36 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ