کۆمەڵایەتی
تاتوشى ئه‌مانه‌ نه‌بیت سه‌یرى ئه‌م فلیمانه‌ مه‌كه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه‌له‌یه‌كێك له‌ زانكۆكانى  سوید ئه‌نجام دراوه‌ ، باس له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ به‌رده‌وام ئاره‌زوو ده‌كه‌ن سه‌یرى فلیمى ترسناك و دڵه‌ڕاوكێ بكه‌ن .
سه‌یركردنى فلیمى ترسناك ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندروستى ده‌بێت به‌تایبه‌تى ته‌ندروستى دڵ تێك ده‌دات و لاوازى ده‌كات ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ ئاڵۆز بوونى مێشك و ده‌روون .
زۆربه‌مان ڕه‌نگه‌ هه‌ستمان به‌وه‌ كردبێت سه‌یرى كردنى ئه‌م جۆره‌ فلیمانه‌ لێدانى دڵ خێرا ده‌كات به‌وه‌ش دوور نییه‌ توشى جه‌ڵده‌ى دڵت بكات .
ده‌روون و مێشكت ئاڵۆز ده‌كات و توشى خه‌مۆكى و بیتاقه‌تى ده‌بیته‌وه‌ و ئارامى له‌ده‌روون ده‌بڕێت.
به‌رگرى له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ هۆكارێكه‌ بۆ لاواز بوونى له‌ش به‌وه‌ش به‌رگریت كه‌م ده‌بێته‌وه‌ .
ترس و له‌رز له‌له‌شدا زیاد ده‌كات به‌وه‌ش توشى به‌رز بوونه‌وه‌ى هه‌موو مووه‌كانى له‌شت ده‌بیته‌وه‌ .
هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ زۆركه‌م سه‌یرى ئه‌و جۆره‌ فلیمانه‌ بكه‌یت تاتوشى ئه‌و باره‌ ناته‌ندروستییانه‌ى سه‌ره‌وه‌ نه‌بیته‌وه‌.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
672 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 2:02:43 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ