هەواڵ
لە کۆتایی ئەم مانگەدا دوو فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی دەکرێنەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوابەدوای تەواوکردنی ڕێکارەکان بڕیار وایە لە کۆتای ئەم مانگەدا دوو فەرمانگەی کارتی نیشتمان بکرێتەوە ، ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆتا ڕۆژی کارکردنی فەرمانگەی باری شارستانی یە لە قادر كەرەم  و ناودەشت .

رائد شیركۆ احمد بەڕێوبەری كاروباری كارتی نیشتیمانی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند " ئەمڕۆ  پێنج شەممە بەرواری ٢٠١٩/٨/٨ كۆتا ڕۆژی ئیش و كاری ھاوڵاتیان دەبێت لە فەرمانگەی باری شارستانی قادر كەرەم  و ناودەشت  لەبەر ئەوەی ئەو دوو فەرمانگەیە نامێنن و دەكرێن بەكارتی نیشتیمانی لە دوای جەژنی قوربانی پیرۆز تۆمارەكانی ئەو دوو فەرمانگەیە ڕەوانەی بەغداد دەكرێن" .

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردوە " و لەكۆتای ئەم مانگەدا ھەردوو فەرمانگەی ناوبراو بەڕوو ھاوڵاتیاندا دەكرێنەوە " .
710 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 1:59:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ