هەرێم 5 ڕۆژ دهكاته پشوو
ئاڕاستە
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدهگەیهنێت ، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە رۆژانی 11-15ی ئەم مانگە پشووی فەرمییە.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی رادەگەینێت لە رۆژی یەکشەمەوە رێکكەوتی 11/8/2019 تا رۆژی پێنجشەمە رێکكەوتی 15/8/2019 لە گشت فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
راشیگەیاند: بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت وعێراق وجیهان بەگشتی دەکەین.
|