هەواڵ
داوا دەکرێت وێنەی سەدام حسێن لەھۆڵی پەرلەمان و حکومەتدا دابنرێت...
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

بەمەبەستی ئاماژەدان بە نەمانی دەسەڵات تاسەر بۆ ھیچ بەرپرسێک و دەسەڵاتدارێک،ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشنیار دەکات،ئەو وێنه‌یه‌ی‌ سه‌دام حسێن سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ عیراق كه‌ ده‌ستی‌ كه‌له‌پچه‌كراوه‌، له‌ هه‌ردوو هۆڵی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دابنرێت.

كازم سه‌یادی‌ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌نووانیدا ڕایگەیاند:پێویسته‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ی‌ سه‌دام حسێن سه‌رۆكی‌ رژێمی‌ پێشوو  كه‌ ده‌ستی‌ كه‌له‌پچه‌كراوه‌ له‌ هه‌ردوو هۆڵی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دابنرێت".

ئاماژەی دا:دانانی‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ببێته‌ په‌ند بۆ به‌رپرسان كه‌ ده‌سه‌ڵات تاسه‌ر بۆ كه‌س نابێت".

لەبارەی ھۆکاری دانانی وێنەکەشەوە ئەو پەرلەمانتارە رونی کردەوە:وێنه‌كه‌ وه‌ك دیوارێك له‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رپرسان تێبگه‌ن كه‌ ده‌سه‌ڵات و زوڵم و دزی‌ به‌رده‌وام نابێت".
3877 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/7/2019 5:04:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ