هەواڵ
چوار ژن به‌ تۆمه‌تى دزی ده‌ستگیر كران
 ئاڕاستە

وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات، چوار ژن به‌ تۆمه‌تى دزی ده‌ستگیر كراون.

ڕائید ھۆگر عەزیز، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگەیاندووه‌: دوای ئەوەی چەند سكاڵایەك لە كاسبكار و ھاووڵاتییانی بازاڕی میللیی كورانی ھەولێر لە نووسینگەی نەھێشتنی تاوان تۆمار كرا، توانرا لە ھەڵمەتێكدا چوار ژن دەستگیر بكەن، كه‌ لە بازاڕی كوران دزییان كردووه‌.

وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر داوا لە كاسبكار و ھاووڵاتییان دەكات ئەگەر كەلوپەلیان لە بازاڕی كوران لێ دزراوە، لە نووسینگەی ڕاستیی نەھێشتنی تاوان سكاڵا تۆمار بكەن.

داواش لە ھاووڵاتییان دەكات، ئێستا كه‌ نزیك جەژنە، له‌كاتی چوونیان بۆ بازاڕ، پارەی زۆر و زێڕ لەگەڵ خۆیان نەبەن.
6447 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/7/2019 2:21:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ