مەلەوانی کردن قەدەغە دەکرێت
ئاڕاسته: پشتیوان عهزیز
بەبونەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە قائیمقامیەتی كەلار کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات و تێیدا پلانی رۆژانی جەژن رادەگەیەنێت،ئاماژە بە قەدەغە کردنی مەلەوانیش دەدات لە لایەن گەشتیارانەوە لەو ڕۆژانەدا.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی كەلار ڕایگەیاندووە:ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان، قائیمقامی كەلار كۆبونەوەیەكی سەبارەت بە پلانی پشووی جەژنی قوربان ئەنجامدا و تێیدا لایەنەكانی راسپارد لەو رۆژانەدا لە ئامادەباشیدابن بۆئەوەی كاروبارەكان لە ژێر كۆنترۆڵدابن و بە باشی ئەنجامبدرێن، وەك هەمیشە كەشێكی ئارام و لەبار بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت و سەروماڵیان پارێزراوبێت.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە:هاوكات لایەنی ئەوقاف راسپێدرا لە رێگەی مزگەوتەكانەوە داوا لە هاووڵاتیان بكەن ئاژەڵەكانیان ببەنە كوشتارگە بۆئەوەی بەشێوەیەكی تەندروست سەرببڕێن و نەبنەهۆی پیسكردنی ژینگە.
ئەوەش ھاتووە:جیاواز لە ساڵانی رابردوش، لە رۆژانی پشووی جەژنی قورباندا لەسەرجەم ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیاندا مەلەوانی قەدەغە دەكرێت، چونكە گەشتیارێكی زۆر رودەكەنە ناوچەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان نایانەوێت روداوی دڵتەزێن هەبێت.
|