هەمەڕەنگ
له‌جیاتى چیلكه‌ى ددان چى به‌كاربهێنرێت باشتره‌ !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان دواى خواردنى ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كانمان ڕه‌نگه‌ هه‌ست به‌وه‌ بكه‌ین خۆراك له‌نێوان ددانه‌كانمان گیر بووه‌ و یان له‌نێوانیاندا ماوه‌ته‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ په‌نا ده‌به‌ینه‌ به‌ر به‌كارهێنانى چیلكه‌ى ددان پاككردنه‌وه‌ ،به‌ڵام بێ ئاگاین له‌وه‌ى چه‌ند زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت .
به‌كارهێنانى چیلكه‌ى ددان هۆكارێكه‌ بۆ هه‌وكردن و ئاوسان و سووربوونه‌وه‌ى پوكى ددانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێدا كه‌له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانى سوید ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و چیلكه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆى فراوان بوونى نێوان ددانه‌كان و ئازاردانى پووك و هه‌وكردنى .
هه‌ربۆیه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌ ڕۆژانه‌ باشتروایه‌ ددانه‌كان به‌ فڵچه‌ بشۆیت ، پاشان په‌تى ددان به‌كاربهێنه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ى نێوان ددانه‌كان و هه‌تا ده‌توانى خۆت له‌ به‌كارهێنانى چیلكه‌ى ددان بپارێزه‌.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1376 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/7/2019 12:51:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ