زانست
بەوێنە : یەکەمین ئۆتۆمبێلی فڕیو تاقی کرایەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

پێشکەوتنە زانستی تەکنەلۆژیەکانی ژاپۆن وای کرد دوای بەرهەم هێنانی یەکەمین ئۆتۆمبێلی فڕیوی سەرکەوتوانە تاقی کردەوە .

لە هەواڵێکی دا پێگەی( cgtn ) ئاماژەی بەوەکردەوە " ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە  لە شاری ئابیکۆ بەدووری 22 میل لە تۆکیۆ ، دوای بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێلە فڕیوەکە تاقی کرایەوە بۆ بەرزی 3 مەتر لە زەویەوە ، کە خاوەنی چوار پەروایە و وەها دیزاین کراوە کە توانای هەڵگرتی چەند سەرنشینێکی هەیە .

ئەو ئۆتۆمبیلە فڕیو قەبارەی گەورەیەو لە ڕێگەی پاتری یەوە وزەی بۆدابین دەکرێت ، ئامانجی حکومەتی ژاپۆن ئەوەیە تا ساڵی 2030 خەڵکی بتوانن ئەم ئۆتۆمبیلە بەکار بهێنن و سودی لێ ببین ، بە کردنەوەی کۆرسێکی تاقیکردنەوە و فێرکاری ، تا لە ڕووداوی تسۆنامی و کارەسات و تیشکی ناوەکی سودی لێ ببینرێت .

896 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/7/2019 12:49:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ