ترافیک
تونێلى پێشڕه‌و داده‌خرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ى داخستنى تونێلى پێشڕه‌وه‌وه‌ شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌:"ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌كات كه‌ تونێلی پێشڕه‌و له‌ ئه‌مشه‌و سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 6 / 8 / 2019 له‌ كاتژمێر (9) ی شه‌و بۆ (11) ی شه‌و داده‌خرێت، بۆیه‌ داوا له‌ شۆفێران ده‌كه‌ین كه‌ له‌و كاته‌دا رێگای چیاى ئه‌زمه‌ڕ به‌كاربهێنن".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو:"به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی و پاككردنه‌وه‌ی كامێرا و سێنسه‌ره‌كان و گۆڕینی هه‌ندێك له‌ گڵۆپه‌كانی ناو تونێله‌كه‌یه‌".

2297 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/6/2019 12:10:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ