هەمەڕەنگ
ته‌نها به‌م خواردنه‌وانه‌ چاره‌سه‌رى كه‌م خوێنى بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كه‌م خوێنی، یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیدار و باوه‌كان، كه‌ ڕووبه‌ڕووی به‌شێكی زۆری مرۆڤه‌كان ده‌بێته‌وه‌، به‌هۆی خۆراكی ناته‌ندروست یان بۆماوه‌یی یاخود له‌ده‌ستدانی به‌شێكی زۆری ئه‌نیمیای خوێن.

ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كه‌م خوێنی بوون ده‌توانن له‌ماڵه‌وه‌، ئه‌م شه‌ربه‌تانه‌ زۆر بخۆنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ بكه‌ن:-

شه‌ربه‌تی هه‌نار

یه‌كێكه‌ له‌ باشترین جۆری شه‌ربه‌ته‌كان كه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می ئه‌نیمیا و خوێن ده‌كات، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین 12 و ئاسن و چه‌ندین پێكهاته‌ی خۆراكی دیكه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هیمۆگلۆبین. 

به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌و هه‌ناره‌ سروشتی بێت و تازه‌ بێت، بیكه‌ به‌ چه‌ند به‌شێكه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاو و شه‌كر تێكه‌ڵی بكه‌ و بیخۆره‌وه‌.

شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ

خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆر باوه‌ و باشترین چاره‌سه‌ریشه‌ بۆ كه‌م خوێنی، چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین سی تێدایه‌ كه‌ده‌بێته‌ هۆی مژینی ئاسن بۆ له‌ش، به‌ڵام زۆر گرنگه‌ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵی سروشتی بێت.
شه‌ربه‌تی ته‌ماته‌

ته‌ماته‌ بڕێكی زۆر ئاسن و ڤیتامینی تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادكردنی خوێن و دژه‌ ئۆكسانه‌، هه‌ر بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كه‌م خوێنی بوون ته‌ماته‌ بكه‌ن به‌ شه‌ربه‌ت به‌ خه‌ڵاته‌ی كاره‌بای و له‌گه‌ڵ كه‌مێك شه‌كر تێكه‌ڵی بكه‌ن و بیخۆنه‌وه‌.

شه‌ربه‌تی كێوی

بڕێكی زۆر شه‌كر و كانزا و ڤیتامینی تێدایه‌ و دژه‌ ئۆكسانه‌ و ڕێگا له‌ هه‌وكردن ده‌گرێت و ڕێژه‌ی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌ له‌ له‌شدا، ده‌كرێت له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ تێكه‌ڵی بكه‌یت و بیخۆیته‌وه‌.

شه‌ربه‌تی مێوژ

باشترین جۆری شه‌ربه‌ته‌ بۆ چاره‌سه‌ری كه‌م خوێنی، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كانزا و ڤیتامین و ئاسن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێنی له‌ش.

شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر

یه‌كێكی تره‌ له‌و شه‌ربه‌تانه‌ی سوودی زۆری بۆ له‌ش له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م خوێنن یان تووشی خوێن به‌ربوون ده‌بن.

چه‌وه‌نده‌ره‌كه‌ بكه‌ به‌ چه‌ند به‌شێكی بچوكه‌وه‌، له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاو و شه‌كر تێكه‌ڵی بكه‌ و به‌خه‌ڵاته‌ بیكه‌ به‌شه‌ربه‌ت و بیخۆره‌وه‌.
4649 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/5/2019 12:28:25 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ