کۆمەڵایەتی
ئه‌و ڕێگایانه‌ى هه‌ستى تووڕه‌بوون كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
توڕه‌یی هه‌ستێكه‌ تووشی هه‌موو كه‌سێك ده‌بیت، به‌ڵام له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌ ده‌گۆڕێت، چونكه‌ هه‌ندێك توانای خۆڕاگریان هه‌یه‌ و هه‌ندێكی دیكه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كاتێك توڕه‌یی زاڵده‌بێت به‌سه‌ریاندا كاردانه‌وه‌ی خراپ ده‌نوێنن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ گشتی زیاتر توڕه‌ن و ناتوانن زاڵبن به‌سه‌ر ده‌روونیاندا، ده‌توانن ئه‌م ڕێنماییانه‌ ئه‌نجامبده‌ن:
 *ڕاهێنانی وه‌رزشی، چونكه‌ په‌ستانی ده‌روونیت كه‌مده‌كاته‌وه‌، ده‌كرێت ته‌نها ڕێكردن بێت به‌ پێ. *كاتێك ڕووبه‌رووی كێشه‌یه‌ك ده‌بیته‌وه‌، هێنده‌ گه‌وره‌ی مه‌كه‌ به‌ڵكو بڕوات هه‌بێت به‌وه‌ی كه‌ هه‌موو گرفتێك چاره‌سه‌ری هه‌یه‌. 
*ستایلی ژیانت بگۆڕه‌، هه‌وڵبده‌ له‌و ڕۆتینه‌ی ڕۆژانه‌ خۆت ڕزگار بكه‌یت. 
*هیوات به‌ ژیان هه‌بێت ، بۆ نمونه‌ گه‌شتێك بكه‌ بۆ پشوودانی ده‌روونت. 
*به‌ خۆتدا بچۆره‌وه‌ و بزانه‌ چی واده‌كات ده‌روونت هێنده‌ ماندوو بیت و به‌رده‌وام توڕه‌ بیت، هه‌وڵبده‌ هه‌ر كاتێك توڕه‌یی زاڵده‌بێت به‌سه‌رتدا په‌رداخێك ئاو بخۆیته‌وه‌.
*له‌كاتى توڕه‌یدا هه‌وڵ بده‌ شوێنه‌كه‌ به‌جێ بهێڵیت .
84 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/4/2019 2:26:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ