هەمەڕەنگ
له‌كاتى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ت له‌م وه‌رزه‌دا ئاگادارى ئه‌م خاڵانه‌ به‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌م وه‌رزى گه‌رمایه‌دا به‌گشتى زۆربه‌مان ئاره‌زووى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ ناكه‌ین ، به‌تایبه‌تى به‌ ڕۆژ ، چونكه‌ پله‌كانى گه‌رما زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه‌ به‌وه‌ش كاریگه‌رى زیاترى له‌سه‌ر له‌ش ده‌بێت .
له‌خواره‌وه‌ باس له‌ ڕێنماییه‌ك ده‌كه‌ین تایبه‌ت به‌وانه‌ى به‌ڕۆژ ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ :-
له‌كاتى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌تدا هه‌وڵ بده‌ كه‌مترین تیشكى خۆر لێت بدات ، چونكه‌ هۆكارێكه‌ بۆ گێژ بون و تێك چوونى پێست .
كه‌له‌ده‌ره‌وه‌یت به‌تایبه‌تى به‌ڕۆژ پێویستت به‌وه‌یه‌ ئاو زۆر بخۆیت تا له‌ش ووشك نه‌بێته‌وه‌ .
جلى فێنك و ته‌نك له‌به‌ر بكه‌ به‌دوور به‌له‌ جلى ڕه‌ش ، چونكه‌ تیشكى خۆر هه‌ڵده‌مژێت .
خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى میوه‌ى سروشتى له‌هاویناند زۆر گرنگه‌ چونكه‌ یارمه‌تى له‌ش ده‌دات بۆ ته‌ڕ بوونى جه‌سته‌ و كاریگه‌رى خۆر كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
له‌هاویناندا هه‌تا ده‌توانى له‌ خوێ و به‌هارات و تونى به‌دوور به‌ ئه‌وانه‌ زستان بخورێت باشتره‌ .
چاویلكه‌ به‌كاربهێنه‌ ، به‌تایبه‌تى به‌ڕۆژ ، چونكه‌ تیشكى خۆر كار له‌چاوت ده‌كات.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
648 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/1/2019 12:29:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ