هەمەڕەنگ
خێزانێك:پاش چه‌ندین ساڵ له‌به‌ر هۆكارێكى سه‌یرجیاده‌بنه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
خانمێكی میسری له‌ پارێزگای قاهیره‌ له‌به‌رده‌م دادگا داوای جیابوونه‌وه‌ی له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد كه‌ ماوه‌ی حه‌وت  ساڵ بوو هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامدابوو.

ژنه‌ ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵه‌كه‌ له‌به‌رده‌م دادگا ڕایگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی ٧ ساڵه‌ دانی به‌خۆیداگرتوه‌ به‌رامبه‌ر پێكه‌نینی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ ڕێك هاوشێوه‌ی ژنان پێده‌كه‌نێت، ئه‌مه‌یش له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و كه‌سوكاری تووشی ته‌ریق بوونه‌وه‌ و شه‌رمه‌زاری كردوه‌.

ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی ده‌زگیرانیه‌كه‌ی ٦ مانگی خایاندوه‌ و هه‌ستی به‌و پێكه‌نینه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كردوه‌، ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌وه‌ی بزانیایه‌ هه‌رگیز هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كرد.

ژنه‌كه‌ وتیشی له‌توانایدا نه‌ماوه‌ له‌وه‌زیاتر دان به‌خۆیدا بگرێت و تانه‌ و ته‌شه‌ری خه‌ڵكی قبوڵ بكات.

3356 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/30/2019 12:15:25 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ