هەمەڕەنگ
چۆن وا ده‌كه‌یت بۆنى ئاره‌قت لێ نه‌یه‌ت !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌وه‌رزى هاویندا به‌گشتى زۆربه‌مان بێزار ده‌بین له‌ ئاره‌ق كردنه‌وه‌ و بۆنى ناخۆشى له‌شمان ، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ ڕۆژانه‌ زوو زوو ئاو به‌خۆتدا بكه‌ ویان خۆت بشۆ ، چونكه‌ له‌ش پاك ده‌بێته‌وه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ ئه‌و به‌كتریایانه‌ى كه‌ له‌سه‌رپێست كۆده‌بنه‌وه‌ و بۆنى ناخۆش دروست ده‌كه‌ن .

له‌خواره‌وه‌ باس له‌دوو پێكهاته‌ى سروشتى ده‌كه‌ین كه‌ به‌كارهێنانیان بۆنى ئاره‌ق ناهێڵن :-

سركه‌ى سێوو : باشترین سركه‌یه‌ بۆ نه‌مانى بۆنى ئاره‌ق ، سه‌ره‌تا پارچه‌ لۆكه‌یه‌ك بهێنه‌ ئینجا به‌سركه‌ى سێوو ته‌ڕى بكه‌ پاشان له‌ بن هه‌نگڵتى بده‌ به‌ته‌واوى ئه‌و به‌كتریایانه‌ له‌ناو ده‌بات كه‌له‌وێداكۆبوونه‌ته‌وه‌ و بۆنى ناخۆشى له‌ش ئاره‌ق ناهێڵێت .

لیمۆ : یان ئاوى لیمۆ ، بن هه‌نگڵت به‌ ئاوى لیمۆ ته‌ڕ بكه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاوى لیمۆ مزره‌ و ترشه‌ تواناى پاك كردنه‌وه‌ى بن هه‌نگڵى هه‌یه‌ و بۆنى ناخۆشیش ناهێڵێت .

ئه‌م دوو پێكهاته‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تواناى پاك كردنه‌وه‌یان هه‌یه‌ و تواناى سپى كردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه‌شییان هه‌یه‌.

له‌عه‌ره‌یییه‌وه‌.

1714 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/30/2019 11:35:58 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ