هەواڵ
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكانی راگەیاند
 ئاڕاستە

لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی دارایی و ئابوری، خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكانی راگەیاند، بەپێی خشتەی وەزارەتەكەش بڕیارە لە 5ی مانگی ئابەوە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی دارایی كاری پێدەكات پێش جەژنی قوربان تەنها سێ وەزارەت و هێزەكانی حەفتاو هەشتا مووچە وەردەگرن، بەپێی خشتەكە:
 رۆژی دووشەممە 5ی ئابی 2019، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دیوانی وەزارەت و لیواكان دابەشدەكرێت.
رۆژی سێشەممە 6ی ئابی 2019، مووچەی یەكەی حەفتا و هەشتای سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت .
رۆژی چوارشەممە 7ی ئابی 2019، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.
رۆژی پێنجشەممە 8ی ئابی 2019، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم باسی لەوەكردوە،ئەو بەرنامەیه‌یی دامانناوە ئەگەر پارەی پێویست هەبێت وەكو خۆی جێبەجێ دەكرێت و بە بێ دواكەوتن دەدرێت، بەڵام پارە هاتنەكە هەمووی لە یەك كات نایەت بۆ ئەوەی لە دوو سێ رۆژدا پارەی هەموو وەزارەتەكان دابەش بكرێت، بەڵام چەندە پارەی پێویستمان لەبەر دەست بێت ئەوە پێش جەژن مووچە دابەش دەكرێت.
35394 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/29/2019 3:54:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ