دۆسیە
كۆنگره‌ یه‌كێتیی به‌ره‌وكوێ ده‌بات؟
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم


یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه‌ تا ئیستا سێ كۆنگره‌ی به‌ستوه‌ و كادیرانی باس له‌ فۆڕمی ڕێكخراوه‌یی ده‌كه‌ن كه‌ به‌سه‌رچوه‌.
له‌ ئیستادا كۆده‌نگیه‌كی باش له‌ نێو كادیرو ئه‌م و سه‌رجه‌م ئۆرگاكانی یه‌ كیتیدا هه‌یه‌ بۆبه‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م،له‌ م ڕاپۆرته‌دا ئاشكرا ده‌بێت بۆچی گرنگه‌ یه‌ كێتی كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت ،گۆڕانكاریه‌كانی دوای كۆنگره‌ چی ده‌بێت.
هەڵسەنگاندن بۆ شێوازی بەستنی كۆنگره‌ی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شێوه‌و په‌یكه‌ربه‌ندی داهاتووى یه‌كێتیى دەکرێت وژمارەیەک لەدەستەبژێر وکادری پسپۆڕ و نوێنەری ئۆرگانە جیاجیاکانی یەکێتیی هەڵسەنگاندن و پێداچونەوە ی زیاتربۆدەوڵەمەندکردنی پڕۆژەی پەیڕەوی ‌ناوخۆی یەکێتیی لەلایەن ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیەوە ئامادەکراوە ده‌كه‌ن.

شاناز برایم ئەحمەد :نابێت رێگا بە سازدانی كۆنگره‌ى پێشوه‌خته‌ بدەین
شاناز برایم ئەحمەد ده‌لێت: ئیدى ئێستا له‌بری ئه‌وه‌ى باس له‌ سازدان‌ و به‌ستنى كۆنگره‌و ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌ حزبییه‌ بكه‌ین، ده‌بێت له‌سه‌ر شێوازى به‌ستن‌ و ئامانج له‌ به‌ستن‌ و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌مى گفتوگۆ بكه‌ین، هەرگیز نابێت رێگا بە سازدانی كۆنگره‌ى پێشوه‌خته‌ش بدەین پێویسته‌ به‌ر له‌كۆنگره‌ پرۆژه‌یه‌كى سه‌نگین‌و هاوچه‌رخ بۆ په‌یڕه‌وى ناوخۆی یه‌كێتیی گه‌ڵاڵه‌ بكرێت‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كانى تێدا جێگیر بكرێت، دەبێت كۆنفرانس‌و كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌ گه‌ڵاڵه‌كردنى په‌یڕه‌وێك سازبده‌ین، تاوەکو بەرلەوەی کۆنگرە ببەسترێت کۆدەنگی دەربارەی پرسی پەیڕەو دروست بکرێت و بڕگە بەبڕگەی پەیڕەوەکە تاوتوێ بکرێت و کۆدەنگی لەسەر دروست بکرێت، تاوەکو په‌یڕه‌وێك بێت هه‌موومان به‌هی خۆمانى بزانین‌ و پێوه‌ى پابه‌ند بین.


بافڵ تاڵەبانی:کۆنگرەی نوێبوونەوە و خۆڕێکخستنەوە دەبەستین

بافڵ تاڵەبانیش له‌سەر گرنگی بەستنی کۆنگرە ڕایگه‌یاند:كۆنگره‌یەکی سەرکەوتووکە رەنگدانەوەی خواست و پێویستی قۆناغەکەو مێژوو یەکێتیی بێت چونكه‌ یەکێتیی ھێزی دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینێشە و ھی ھەمووانیشە  هه‌ربۆیە دڵنیابن کۆنگرەی نوێبوونەوە و خۆڕێکخستنەوە دەبەستین و پێکەوە لەژێر چەتری رێبازەکەی ھەڤاڵ مام جەلال  وەک یەک ھێزو  یەک بازوی پۆڵاین بەردەوام دەبین بۆ تەواکردنی بەرنامەکەی مام . 

کۆنگرە بۆ تەسفیەو دابەشکاری و پشک پشکێنە نیە


بافڵ تاڵەبانی ئاشکراشیکرد ، کۆنگرە بۆ تەسفیەو دابەشکاری و پشک پشکێنە نیە بەڵکو بۆ ھێنانە پێشەوەی تواناو ھێزی نوێیە،بۆ داڕشتنەوەی پەیڕەو پرۆگرام نوێیە  کە  وەڵام دەرەوه‌ی گۆڕانکارییەکان و داخوازییەکانی کادران و دڵسۆزانی یەکێتیی بێت وکۆنگرەی راستەقینەو بێتەوافق دەبەستین و بەرەو قۆناغێکی نوێی سیاسی ھەنگاو دەنێین ، یەکێتییەکی بەھێزتر بۆ کوردستانێکی بەھێز بنیادئەنێینەوە.

ئاسۆشیخ نوری:ئەوەی لەسێ ‌کۆنگرەکەی پێشوا نەکراوە ئەبێ‌ لەم گۆنگرەیەدا بکرێت 

ئاسۆشیخ نوری ئه‌ ندامی ئه‌ نجومه‌نی ناوه‌ندیش ده‌ڵیت:بەستنی کۆنگرە لەئیستادا زۆری پێناجیت کەهەموان گەشتوینەتە ئەوبڕوایەی لەهەموکات زیاتر پێویستمان بەو کۆنگرەیەیە وە ئەم کۆنگرەیە ئەرکی زۆر قورسی ئەکەوێتە ئەستۆ ئەرکێکی ئەو تۆیەکە لەلایەک ئەوەی لەسێ ‌کۆنگرەکەی پیشوا نەکراوە ئەبێ‌ لەم گۆنگرەیەیابکرێت،وه‌ ئەوەی ئاشکراو رونە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەدوای هەرەس کەدامەزرا وەک وەڵام دانەوەوەیەک بۆ ئەو هەرەسەو هەڵسانەوەی شۆرش ووەستانەوە لەڕوی هەمو ئەوسیاستە رەگەز پەرستانەی حیزبی بەعسە لەتەعریب و تەبعیس وراگواستنانە وەستا هه‌ربۆیه‌ گرنگه‌ یه‌كیتی خۆی نویبكاته‌وه‌.

ئیستا خەبات خەباتی پەرلەمانی و سندوقەکانی دەنگدانه‌

باسی له‌وه‌شكرد،یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەوکاتە رێكخراوێکی نیمچە بەرەیی بو ئێستا بوەبە حیزب ئێمە ئەوکاتە خەباتی چەکدارمان ئەکردئیستا خەبات خەباتی پەرلەمانی و سندوقەکانی دەنگدان وخەباتی شەرعیەت ودیموکراتیە لەبەر ئەوە سەرتاسەری شتەکان گۆڕاون هەر بۆیە پێویستمان بەوەیە سەرتاپائەوبابەتانە بگۆرین بەشێوەیەکی سەردەمیانەو هاو چەرخ  وجۆرو خەباتی ئەم سەردەمەدابگونجێت.
ئاسۆشێخ نورى باسى لەوەشکرد: یەکیتی نشتمانی خۆی بۆ شۆڕش ئامادە ئەکردواتە لەوکاتەدا یەکێتی نشتمانی کوردستان بروای وابو کە کەشەری چەکدار شۆرشی چکداربالاترین شێوەکانی خەباتە وەلە قۆناغی خۆیدا تاوەکو ڕاپەرین لەڕاستیا توانی ئەرکەکانی خۆی جێبەجی بکات وتائەوکاتەی شۆرشی گەیاندە ئەوکەنارەی کەوەکو کەناری راپەرین بوکەبەشێکی خاکی کوردستانی باشوری تیا ئازاد کرابەلام ئیستا ئێمە ئەو ستایلەی کەهەمانەستایلی حیزبەکەن فۆرمەکەی بەرنامەکانی هەمان ئەوستایلەیە کە 44ساڵ لەمەوپێش دانراوە شێوازی رێکخراوەیمان فکرمان ئیمە ئەوکاتە مارکسی لیلینی بوین ئیستا سۆشیال دیمکراتین.


پێشنیازکراوه‌  بۆ دروستکردنی چەند لیژنەیەک لەلایەن ئەنجومەنی ناوەندی و كادیری پێشكه‌وتوه‌ وه‌ كه‌ ئامادەی خۆیان دەربڕیوه‌ کەبەپێی شارەزایی لەو لیژنانە بەشدار و هاوکاربن، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەیڕەوە پێشنیازکراوەکانی تر و یەکخستنی تەواوی ئەو پڕۆژانەی کە کەسایەتی و ئۆرگانەکانی یەکێتیی لەماوەی رابردوو بۆ کۆنگرەی چواری یەکێتیی پێشنیازیان کردووە، بۆئەوەی سوود لەدیوە باشەکانی هەر پرۆژە و پەیڕەوێکی پێشنیازکراوە وەربگیرێت.
1649 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/29/2019 3:13:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ