هەمەڕەنگ
ئه‌و خۆراكانه‌ى شه‌وان پێش نوستن نابێت بخورێن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌شی مرۆڤ  له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ پێویستی به‌ 7-9 كاتژمێر خه‌وی قوڵ هه‌یه‌ ڕۆژانه‌، به‌ڵام به‌بێ پچران، چونكه‌ نه‌مانی خه‌وێكی باش و قوڵ، هۆكارێكه‌ بۆ تێكچوونی ته‌ندروستی له‌ش و هه‌ستكردن به‌ شه‌كه‌تی.

كۆمه‌ڵێك خۆراك پێویسته‌ لێى به‌دوور بیت شه‌وان پێش خه‌وتن ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى نه‌مانى خه‌وى قووڵ و ئارام و تێك چوونى ته‌ندروستیت .

*مه‌عكه‌رۆنی بڕێكی زۆر نیشاسته‌ی تێدایه‌ كه‌ ده‌گۆڕیت بۆ شه‌كر له‌ له‌شدا ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی خه‌و، هه‌وڵبده‌ به‌ رۆژ بیخۆ یان پێش وه‌رزش، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت چالاك بكات و نیشاسته‌كان بتوێنه‌وه‌ له‌بری كۆبوونه‌وه‌ی. *شوكوڵاته‌  بڕێكی زۆر شه‌كر و نیشاسته‌ و كافاینی تێدایه‌، كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك هه‌یه‌ و خه‌و كه‌مده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلین له‌ له‌شدا زیاد ده‌كات و چه‌وری له‌ده‌وری ورگ كۆده‌كاته‌وه‌. 

*گۆشت پێویستی به‌ 8 كاتژمێر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رس بێت له‌ گه‌ده‌دا، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵبده‌ بڕی كه‌م بخۆ له‌ ئێواراندا و ئه‌گه‌ر به‌ ڕۆژ بێت باشتره‌، چونكه‌ له‌شی تۆ پێویستی به‌ وزه‌یه‌كی زۆره‌ بۆ هه‌رسكردنی و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ڕێگا گرتن له‌ خه‌و، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی ترشیه‌وه‌ كێشه‌ بۆ گه‌ده‌ دروست ده‌كات. 

*شه‌ربه‌تی میوه‌كان به‌گشتی له‌ شه‌ودا بۆ له‌ش پێویست نییه‌ و خه‌وی شه‌و تێكده‌دات، چونكه‌ بڕێكی زۆر ترشی تێدایه‌.
4310 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/29/2019 11:47:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ