هەمەڕەنگ
تا پێستت جوان و بریقه‌دار بێت ئه‌مانه‌ بخۆ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
پێستى جوان یه‌كێكه‌ له‌جوانى ڕوخسار هه‌ربۆیه‌ ، به‌تایبه‌تى ته‌مه‌نى گه‌نجان ئاره‌زووى پێستى جوان و ساف ده‌كه‌ن و چونكه‌ ده‌ركه‌وتنى چرچ و لۆچى و په‌ڵه‌ له‌ ڕوخساردا هۆكارێكه‌ بۆ زوو پیر بونت و له‌ده‌ست دانى گه‌نجیت .

له‌خواره‌وه‌ باس له‌ سێ جۆر میوه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هه‌تا بێت پێست جوان و بریقه‌دار ده‌كه‌ن و پێویسته‌ گرنگى ته‌واوى پێ بده‌یت :-

شووتى : یه‌كێكه‌ له‌ باشترین میوه‌ى وه‌رزى هاوین بۆ پێست زۆر گرنگه‌ چونكه‌ پێست شێدار ده‌كات هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ واى كردووه‌ نیشانه‌كانى پیرى دوا بخات .
هه‌نار : ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین سى و ڕێگرى ووشك بوونه‌وه‌ى پێست ده‌كات هه‌ربۆیه‌ به‌سه‌رچاوه‌ى جوانى پێست داده‌نرێت چونكه‌ هه‌نار خوێن زیاد ده‌كات .
توو و شاتوو : ده‌وڵه‌مه‌نده‌ن به‌ مادده‌ى هیدروكینون كه‌ یارمه‌تى كردنه‌وه‌ى پێست ده‌ده‌ن و پاكى ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ڕه‌شى و ڕه‌نگى تۆخ.

له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1607 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/29/2019 11:45:45 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ