هەمەڕەنگ
تاتوشى جه‌ڵده‌ى مێشك نه‌بیت ئاگادارى ئه‌م خاڵانه‌ به‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
جه‌ڵده‌ى مێشك یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ باوه‌ ته‌ندروستییه‌كان ، كه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌ لێى ده‌ترسین و یان دووچارى ده‌بینه‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ زۆر هۆكار هه‌یه‌ توشى جه‌ڵده‌ى مێشكت ده‌كات و یان وات لێ ده‌كات نزیك ببیته‌وه‌ لێى ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ش پێویسته‌ ئه‌و رێگایانه‌ بگرینه‌ به‌ر كه‌ پارێزگاریت لێ ده‌كات له‌ توش بوونت به‌ جه‌ڵده‌ى مێشك .

سه‌ره‌تا پێویسته‌ ده‌ست به‌سه‌ر په‌ستانى خوێندا بگریت و ڕێگرى بكه‌یت له‌به‌رز بوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن .
مه‌هێڵه‌ كۆلیسترۆڵى خوێنت به‌رز ببێته‌وه‌ چونكه‌ دووچارى وه‌ستانى مێشكت ده‌كاته‌وه‌ .
زۆر كێشانى جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌ هۆكارێكه‌ بۆ توش بونت به‌ جه‌ڵده‌.
خواردنى ته‌ندروست و سه‌ووزه‌وات و میوه‌ دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ جه‌ڵده‌ى مێشك .
هه‌تا ده‌توانى خوێ و شه‌كر كه‌م بكه‌ره‌وه‌ .
رێگرى بكه‌ له‌زیاد بوونى كێشت و جووڵه‌ و وه‌رزشى ڕۆژانه‌ له‌بیر مه‌كه‌ .
خواردنى گۆشتى سوور كه‌م بكه‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌تى گۆشتى سوورى چه‌وور .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
3196 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/28/2019 1:16:34 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ