ترافیک
هه‌رێم:ئه‌گه‌ر شۆفێرانى ته‌كسى و پاس ئه‌م سه‌رپێچیانه‌ بكه‌ن سزا ده‌درێن
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
 بڕیارێكى له‌باره‌ى تاكسى و پاسه‌كانه‌وه‌ ده‌ركرد و هۆشدارییه‌كى ئاڕاسته‌ى شۆفێران كرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌:"به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی كرێی وه‌ك (تاكسی‌ و پاس) كه‌ كاری گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتییان ده‌كه‌ن، ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رنشینى زیاده‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كانیاندا باربكه‌ن یاخود مه‌ساری هێڵه‌كان بگۆڕن".

سه‌باره‌ت به‌ جۆرى سزادانى شۆفێرانى تاكسى و پاس له‌ كاتی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ بڕیاره‌كه‌، ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو:"دووچاری لێپرسینه‌وه‌‌ و سزای دارایی به‌ بڕی 40 هه‌زار دینار ده‌بنه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (79) ساڵی (2016) بڕگه‌ی (8) له‌ خشته‌ی سزای دارایی سه‌رپێچییه‌كانی هاتوچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا".
962 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/28/2019 11:19:05 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ