هەمەڕەنگ
توش بووانى شه‌كره‌ له‌م وه‌رزه‌ ئه‌م میوانه‌ بخۆن
 ئاڕاستە
به‌گشتى تووش بووانى شه‌كره‌ له‌هه‌موو جۆره‌ میوه‌یه‌ك و خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ترسن ، هه‌ربۆیه‌ ناتوانن به‌دڵى خۆیان میوه‌ و خۆراك بخۆن ، به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌زانین خواردنه‌وه‌ى ئاو بۆ شه‌كره‌ زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ هاوسه‌نگى شه‌كره‌ى خوێن ده‌پارێزێت ، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌ش له‌م وه‌رزى گه‌رمایه‌شدا توش بووانى شه‌كره‌ پێویسته‌ ئه‌و میوانه‌ بخۆن كه‌ ڕێژه‌یه‌كى به‌رز ئاوى تێدایه‌ .
له‌خواره‌وه‌ باس له‌و میوانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ توش بووانى شه‌كره‌ پێویسته‌ له‌م وه‌رزى هاوینه‌دا گرنگى پێ بده‌ن :-
شوتى : یه‌كێكه‌ له‌ باشترین میوه‌ى وه‌رزى هاوین  ، چونكه‌ ئاوى زۆر تێدایه‌ و یارمه‌تى هه‌رسى گه‌ده‌ ده‌دات و ڤیتامینى (ئه‌ى ، بى ) تێدایه‌ هه‌ربۆیه‌ توش بووانى شه‌كره‌ له‌خواردنى شووتى نابێت سڵ بكه‌نه‌وه‌ و گرنگى پێ بده‌ن .
مانگۆ : میوه‌یه‌كى وه‌رزى هاوینه‌ییه‌ شه‌كره‌ى له‌ش ڕێك ده‌خات .
هه‌نجیر : یه‌كێكه‌ له‌ به‌سوودترین میوه‌ى هاوین ، زۆر گرنگه‌ بۆ شه‌كره‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كاربۆهیدرات و شه‌كره‌ هه‌ربۆیه‌ ئه‌و شه‌كره‌ى كه‌له‌ هه‌نجیردایه‌ شه‌كره‌ى خوێن ڕێك ده‌خات و نابێته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى شه‌كره‌ى خوێن ، ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌نجیرى ته‌ڕو یان هه‌نجیرى ووشك هه‌ردووكیان زۆر گرنگن بۆ توش بووانى شه‌كره‌ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1761 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/27/2019 1:29:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ