هەمەڕەنگ
بۆ پاك بوونه‌وه‌ى خاڵه‌ ڕه‌شه‌كانى لووت ئه‌مانه‌ به‌كاربهێنه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ده‌ركه‌وتنى خاڵه‌ ڕه‌شه‌كانى لووت جوانى پێست و ڕوخسار ده‌شارێته‌وه‌ ، هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێزارى و شه‌رمه‌زاری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ و به‌تایبه‌تى پێستى چه‌وور زیاتر ئه‌م خاڵانه‌ى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت .

ده‌كرێت له‌ ماڵه‌وه‌ له‌ ڕێگای ئه‌م پێكهاته‌ سروشتیانه‌وه‌ پێستی لوت له‌ خاڵه‌ ڕه‌شه‌كان پاك بكه‌ینه‌وه‌:-

ته‌ماته‌، بۆ نیو كاتژمێر بیده‌ له‌ ته‌واوی پێسته‌كه‌ت بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك رۆژانه‌، دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ی كاریگه‌ر ده‌بێت.
سپێنه‌ی هێلكه‌، باشترین جۆری پێكهاته‌یه‌ بۆ مژینی چه‌وری و پاككردنه‌وه‌ی پێست، بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر هه‌فتانه‌ دووجار به‌كاریبهێنه‌.
ڤازلین، بڕێكی كه‌م بده‌ له‌ پێستی لوت و نایلۆنێكی پێوه‌ بكه‌ بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك، دواتر به‌ لۆكه‌یه‌ك بیسڕه‌.
هه‌نگوین و لیمۆ، هۆكارێكه‌ بۆ له‌ناوبردنی به‌كتریا و ته‌قشیركردنی پێست و شێداركردنی، به‌ڵام كاتێك ده‌یده‌یت له‌ پێست مه‌ساجی پێبكه‌ به‌ سه‌ری په‌نجه‌كانت.
توێكڵی پڕته‌قاڵ بهاڕه‌، دواتر شیری تێبكه‌ و هاوشێوه‌ی ماسكێك بیده‌ له‌ پێستی لوت بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك پاشان به‌ ئاوی شله‌تێن بیشۆ.
2976 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/25/2019 12:00:10 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ