هونەر
بەوێنە :هونەرمەندێکی بەناوبانگ کۆچی دوای کرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی وڵاتی میسر و عه‌ره‌ب ، فاروق فیشاوی لە تەمەنی 67 ساڵی داو بەهۆی نەخۆشی  نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ،  كۆچی دوایی كرد.

پێگەی هەواڵی( cnnالعربیە ) بڵاوی کردۆتەوە ، کە بەرەبەیانی  ئەمڕۆ پێنج شەممە هونەرمەندی گەورە و ناسراوی میسر و عەرەب ( فاروق فیشاوی ) بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوای کرد  .

هونەرمەند ، فاروق فیشاوی ، یەکێک بوو لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی وڵاتی میسڕ و عەرەب کە لە بواری نواندن و فلیم و ساڵانێکی زۆرە خزمەت دەکات و بەشداری دەیان شانۆ و فلیم و درامای کردووە ، 

ناوبراو له‌ ساڵی 1952 له‌ گوندیکی پارێزگای منوفیە لە  رۆژهه‌ڵاتی میسڕ له‌دایكبووه‌ لەم دوایانە ڕاگەیەنرا کە ناوبراو دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بووە ئەمڕۆ و لە تەمەنی 67 ساڵی دا کۆچی دوای کرد .

8965 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/25/2019 10:53:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ