هەمەڕەنگ
بۆ ووزه‌ و تواناى له‌شت ئه‌مانه‌ باشترینن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
وه‌رزى هاوین له‌ش زیاتر پێَویستى به‌ خواردنى شله‌مه‌نییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ى سه‌ووزه‌وات هه‌یه‌ ، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ زیاتر له‌م وه‌رزى گه‌رمایه‌دا ئه‌م خۆراك و شله‌مه‌نییانه‌ى خواره‌وه‌ بخۆیت ، چونكه‌ له‌ش له‌ووشك بونه‌وه‌ ده‌پارێزن و ووزه‌ به‌خشن .

له‌خواره‌وه‌ باس له‌و خۆراكانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پێویسته‌ له‌م وه‌رزى گه‌رمایه‌دا بخورێت :-

سپیناخ :یه‌كێكه‌ له‌ باشترین سه‌وزه‌وات  چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاسن و پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم و هێز و ووزه‌ به‌خشه‌ بۆ له‌ش .
هه‌نگوینى سپى : به‌یانیان خواردنى یه‌ك كه‌وچكى گه‌ووره‌ هه‌نگوینى سپى تواناى هه‌یه‌ به‌درێژایى ڕۆژ ووزه‌ و توانا ببه‌خشێته‌ له‌ش .
مه‌عده‌نووس : باشترین جۆرى سه‌ووزه‌یه‌ بۆ له‌ش له‌م وه‌رزه‌ ، چونكه‌ مادده‌ خۆراكى گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت .
چاى سه‌ووز: خواردنه‌وه‌ى چاى سه‌ووز له‌ هاویناندا زۆر گرنگه‌ بۆ له‌ش ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین سى سوود و گرنگى ته‌واوى ده‌به‌خشێته‌ له‌ش .
شووتى : باشترین میوه‌ى وه‌رزى هاوینه‌ كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ئاوى له‌ش و گورچیله‌كان.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌ .
983 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/24/2019 11:36:09 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ