هەواڵ
مه‌ترسی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ بۆعیراق ده‌كرێت
 ئاڕاستە

وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئێران بەڵێنی خۆی لە داخستنی گەرووی هورمز بباتە سەر، ئەوا عێراق رووبەڕووی کارەساتێک دەبێتەوە.
فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، بە رۆژنامەی (ئیندپێندێنتی)ی بەریتانی راگەیاندووە، پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی کەنداوی عەرەبی، کێشەی گەورە لە ناوچەکە دروست دەکات.
ڕاشیگه‌یاندوه‌، ئەگەر ئێران بەڵێنی خۆی لە داخستنی گەرووی هورمز بباتە سەر، ئەوا عێراق رووبەڕووی کارەساتێک دەبێتەوە، جونکە بەندەرەکانی بەسرە دەروازەی سەرەکیی هەناردەکردنی نەوتی عێراقن و بە داخستنی گەرووی هورمزیش، هەناردەی نەوتی عێراق لە بەسرە دەوەستێ. 
جێگه‌ی باسه‌،ماوەیەکە ئاڵۆزییەکانی کەنداوی عەرەبی زیادی کردووە، بە تایبەت دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیدا گرت.
4763 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/23/2019 3:03:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ