هەواڵ
پێدانى مۆڵەتى بێ موچە بە فەرمانبەرانى هەرێم بەم جۆرە دەبێت
 ئاڕاستە

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بە چەند رێنماییەک کراوە بۆ پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بە مامۆستایان کە لەدوای ١ی ٩وە بۆیان نییە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکەن

باس لەوەکراوە، لەدوای ١ی ٩ مامۆستایان بۆیان نییە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکەن، ھەروەھا دەبێ ئەو مامۆستایەی داواکارییەکە پێشکەش ڤدەکات، بەڵێننامە بدات، کە بە ھیچ شێوەیەک داوای ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی ناکات و لە کاتی درێژکردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچە، دەبێ دەست بە دەوام بکاتەوە و دووبارە داواکارییەک پێشکەش بکات بۆ مۆڵەت، ئەگەر وا نەکات نایاساییە.
 سەبارەت بەوانەیش کە لە دەرەوەی وڵاتن و بەھۆی نەخۆشییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، ئەوکاتە دەبێت راپۆرتی پزیشکیی پەسندکراو لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکاتی دەرەوەی حکوومەت ھەبێت بۆ پشتڕاستکردنەوە، دوای ئەوە مۆڵەتی بێ مووچەیان پێ دەدرێت و مۆڵەتەکەش لەسەر بنەمای ئەوە دەدرێت، کە پێویست بێـت و کاریگەریی لەسەر میلاک و پسپۆڕی نەبێت و رەزامەندیی ئەو شوێنەیشی لەسەر بێت، کە تیایدا میلاکە.

روونیش کراوەتەوە:بە ھیچ جۆرێک نابێت مامۆستا دەوام نەکات، تاوەکوو فەرمانی مۆڵەتی بێ مووچەییەکەی بۆ دەردەچێت ودوای دەرچوونی فەرمانی وزاریی مۆڵەتەکە، بەڕێوەبەری قوتابخانە یان شوێنەکەی بۆی نییە دەست لەکارھەڵگرتنی دوا بخات.

لەبارەی مۆڵەتی دایکایەتیشەوە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە:ئەو مامۆستایەی لە مۆڵەتی دایکایەتی بێت، لەدوای تەواوبوونی مۆڵەتەکەی مافی ھەیە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکات.
4131 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/23/2019 1:22:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ